سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای پـێشـوازی له به‌شێـکی ڕاگه‌یه‌ندراو له ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مشـتومڕ له‌سه‌ری سه‌رۆکایه‌تی 20 ی مانگی ڕابردووی کردووه که نیشـان ده‌دات ئه‌و له پـێشـه‌وه‌یه.
چوارشه‌ممه به‌ڕێز کارزای له بڵاوکراوه‌یه‌کدا په‌سنی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی دا بۆ بێلایهنیـیان، سه‌ره‌ڕای فه‌رمانێـک بۆ بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگان به پـشـتیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
سێشه‌ممه کۆمسـیۆنی ئه‌فغانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پـێڕاگهیشـتن به شـکایهتان له‌مه‌ڕ ده‌نگدان گوتی به‌ڵـگه‌ی ئاشـکرا و جێی باوه‌ڕی فرتوفێڵـکاری له ده‌نگداندا به‌رچاو که‌وتووه.