وا بۆ مانگێـک ده‌چێت حکومه‌تی تورکیا هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له وڵاته‌که‌یاندا ناوه.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و وه‌زیری ناوخۆ به‌شـیر ئه‌ته‌لای به ئاشـکرایی ڕاگه‌یاندنیان له‌و باره‌یه‌وه دا و خواستی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه ده‌ربڕیوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه له 1 ی مانگی نۆدا پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتیـک (ده‌ته‌په) له شـاری ئامه‌د خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری مه‌زنی بۆ ئاشـتی سـازکرد و ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی پارته‌که وتارێـکی به‌و بۆنه‌یه‌وه پـێشـکه‌شکرد.
زۆر لایه‌ن گه‌شـبینی خۆیان به‌م ههڵـوێسـته نوێـیه‌ی حکومه‌تی تورکیا ده‌رده‌بڕن و به هه‌نگاوێـکی گرنگی داده‌نێن و بڕوا ده‌که‌ن ئێدی تورکیا گه‌یشـتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی دان به کورد و مافه‌کانیدا بنێت. به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا هه‌ندێ کوردی دیکه‌ش هه‌ن به گومانه‌وه ده‌ڕوانـنه مه‌سه‌له‌که به‌هۆی ئه‌زموونی تاڵی خۆیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته جۆراوجۆره‌کانی تورکیادا.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی حکومه‌تی تورکیا چیـیه و چۆنه و تا چ ڕاده‌یه‌ک به ڕاستێتی؟... ئه‌گه‌ر دانوسـتاندنیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بکرێت له نێوان کێ و کێدا ده‌بێت؟
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر سه‌ڵاح مه‌لا عومه‌ر، شـاره‌زای زانستی سـیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر.
شـڤان بارزانی، شـاره‌زای کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی.
مه‌حمود قلنج، شـاره‌زای سـیاسی و ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر لیستی ده‌ته‌په.
فازڵ ئۆزجهلیـک، نووسه‌ری کورد بنکه له ئه‌ڵمانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 49:15 خوله‌که.