Accessibility links

به‌هۆی هێرشی خۆکوژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان 23 که‌س ده‌کوژرێن


هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ له‌ ناو کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ و به‌ لانی که‌م 23 که‌سی کوشـتووه‌ که‌ جێـگری به‌رپـرسی ده‌زگای زانیاری ئه‌فغانسـتان له‌ ناو کوژراوه‌کانه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ شـانده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ پاریس کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ تاووتوێـکردنی باری ئه‌فغانسـتان.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م گفتوگۆیانه‌ به‌شـێـکن له‌ زنجیره‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی نوێنه‌رانی تایبه‌تی که‌ سه‌رنجیان خسـتۆته‌ سه‌ر ئه‌فغانسـتان.

وا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ڕاسـپـێردراوی ئه‌مه‌ریکا ڕیچارد هاڵبرۆک له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تر باسی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ له‌ ئه‌فغانسـتان و بابه‌ته‌کانی دیکه‌ بکه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG