یاسادانه‌رانی ئێران هۆشـداریـیان داوه به‌وه‌ی ڕه‌نگه له دژی کابینه نوێـیه‌که‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد په‌سه‌ند نه‌که‌ن.
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌سـتنیشـانی کردوون شـاره‌زایی و ئه‌زموونیان که‌مه.
هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش محه‌مه‌د ڕه‌زا باهوونه‌ر ئه‌ویش هۆشـداری داوه به‌وه‌ی نزیکه‌ی 5 له‌و که‌سـانه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌سـتنیشـانی کردوون ڕه‌نگه یاسادانه‌ران په‌سـه‌ندیان نه‌که‌ن.
یه‌ک له‌وانه وه‌زیری بازرگانی مه‌سـعود میرکازمی که دانراوه بـبێته وه‌زیری نه‌وت له کابینه‌ی نوێی حکومه‌تدا. میرکازمی وه‌ک هاوپه‌یمانێـکی به‌هێزی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد لێی ده‌ڕوانرێت به‌ڵام شـاره‌زایی‌یه‌کی که‌می له بورای پـیشه‌سـازی نه‌وتدا هه‌یه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له ده‌می پـێـکهێنانی کابینه‌که‌ی له سـاڵی 2005 دا په‌رله‌مانی ئێران سێ له بژاره‌کانی بۆ پـۆسـتی وه‌زیری نه‌وت ڕه‌تکرده‌وه له‌سه‌ر که‌می ئه‌زموونیان له بورای نه‌وتدا. هه‌نارده‌ی نه‌وت سه‌رچاوه‌ی له 80% داهاتی ئێرانه.