ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی سـازدرا بۆ دکتۆر دیندار زێباری ڕێـکخه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
دکتۆر دیندار باسی له‌و ڕاپـۆرته کرد که بان کی موونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێـکی ناوخۆی عێراق و به تایبه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ئاماده‌ی‌کردووه. ده‌ڵێت بان کی موون له ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌سـتخۆشی له هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان کردووه که ئه‌وه‌ش بۆخۆی شه‌رعیـیه‌تێـکی گه‌وره به‌و هێزه کوردیـیه ده‌دات.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.