Accessibility links

خالید ته‌وه‌کولی سه‌باره‌ت به‌ داواکه‌ی شیرین عیبادی بۆ هه‌ڵـبژادنی نوێ له‌ ئێراندا ده‌دوێت


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ شیرین عیبادی وه‌رگری خاڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ کۆریای باشور داوای کرد هه‌ڵـبژاردنێـکی نوێی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ئێراندا سـازبکرێت و له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام‌بدرێت.

کۆمه‌ڵـناس خالید ته‌وه‌کولی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت پـێموانیـیه‌ ئێران ئاماده‌بێت ئه‌و کاره‌ بکات، چونکه‌ کۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت ئاماده‌ نیـیه‌ چاودێری ناوخۆیـش بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌بێت. ده‌شڵێت شیرین عیبادی زیاتر ئه‌و قسه‌یه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ ده‌کات که‌ فشـاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی بخرێته‌ سه‌ر ئێران.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:11 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG