ڕابه‌ری باڵای ئێرانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی فه‌رمانی داخسـتنی به‌ندیخانه‌یه‌کی داوه ئه‌وه‌ی ده‌سـتگیرکراوانی ئاکامی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی مانگی ڕابردووی تیادا به‌ندکراون.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی ئه‌مڕۆ فه‌رمانی داخسـتنی گرتووخانه‌ی کارزاکی داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گرتووخانه‌یه بنه‌ما سه‌ره‌کیـیه‌کانی پـێویست بۆ پاراسـتنی مافه‌کانی به‌ندکراوانی تێدا نیـیه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه میدیای ئێرانی دوێنێ ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی دادوه‌ری وڵات فه‌رمانی داوه‌ته لێـپـرسـراوانی به خێرایی چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندکراوانه یه‌کلا بکه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی خۆپـیشـاندانی دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ده‌سـتگیرکرابوون.
عه‌لی ڕه‌زا جه‌مشیدی وته‌بێژی دادوه‌ری گوتی سه‌رۆکی داد مه‌حمود هاشـمی شه‌هروودی گوتوویه‌تی ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا لێپـرسـراوان بڕیاری ئه‌وه بده‌ن که ئایا به‌ندکراوان له به‌ندیخانه‌که‌دا بهێڵـرێنه‌وه یان ئازادبکرێن.
هاوکات وته‌بێژه‌که ئاماژه‌شی به‌وه دا 300 له خۆپـیشـانده‌ران له به‌ندیخانه‌که‌دا ده‌هێڵرێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی له خۆپـیشـاندانه گه‌وره‌کاندا به‌شـداریـیان کردبوو. ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی که له ئاکامی سه‌رکه‌وتنی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی 12 ی مانگی ڕابردوودا به‌رپابوو.
هه‌روه‌ها ئۆپـۆزیسـیۆنی سـیاسی له ئێران ده‌ڵێت گوایه ساخته‌کاری له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا کرابوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌ڵێن ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی عادیلانه بووبوو.