سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی بۆ واشـنتن و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی و هه‌روه‌ها ئه‌و لێـدوانانه‌ی له‌وێ داویه‌تی هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عیزه‌ت شـاهبه‌نده‌ر ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیـیه له په‌رله‌مانی عێراق کردووه و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌کانی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه و تیایدا ده‌ڵێت:
له واشـنتن نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی ده‌سـتور ته‌نها ڕێـگه‌یه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا، هاوکات کاربه‌ده‌سـتانی کوردیش گوتوویانه پـێویسته هه‌موو ئه‌و کێشـه و گرفته هه‌ڵـپه‌سێراوانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یانه له ڕێی ده‌سـتوری عێراقه‌وه چاره‌سه‌ربکرێن، به‌ڵام عیزه‌ت شـاهبه‌نده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و گرفتانه به ده‌سـتور چاره‌سه‌ر ناکرێن.
ده‌ڵێت کاتێـک گوێمان له هه‌ر به‌رپـرسـێـکی سـیاسی عێراقی ده‌بێت په‌نا بۆ ده‌سـتور ده‌بات وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردن، ئه‌وا ده‌بێت به خێرایی بڕیاری خۆمان بده‌ین که یانی چاره‌سه‌ر نیـیه.
عیزه‌ت شـاهبه‌نده‌ر ده‌شڵێت ئه‌م ده‌سـتوره‌ی عێراق که به خێرایی نووسـراوه و ئاماده‌کراوه که‌ڵـکی نیـیه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌کاربهێنرێن چونکه به‌نده‌کانی ته‌م‌ومژیان پـێوه‌یه.
ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتباو ده‌سـتور سه‌رچاوه بووایه و هه‌موو باوه‌ڕیان پێ‌هه‌بووایه و بگه‌ڕانایه‌ته‌وه سه‌ری وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌رێم و نێوه‌ند چاره‌سه‌رکردنیان ئاسان ده‌بوو نه‌ک به‌م شـێوه‌یه‌ی ئێسـتا ڕوو له ئاڵۆزی بێت و ئه‌گه‌ریش ئه‌و بڕوایه به ده‌سـتور هه‌بووایه، ئه‌وا زۆر زوو ئه‌و مه‌سه‌لانه هه‌مووی چاره‌سه‌ر ده‌کران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.