وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کیان گرتووه له هه‌وڵه‌کانیاندا بۆ فشـارخسـتنه سه‌ر کۆریای باکور تا به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی هه‌ڵـبوه‌شـێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له دواهه‌مین ڕۆژی کۆنگره‌ی لووتکه‌یی هه‌رێمی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا له دورگه‌ی فوکه‌تی تایله‌ند، خانم هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌م ڕژێمه هیچ دۆسـتێـکی نه‌ماوه و که‌چی به‌رده‌وامیشه له به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی، هه‌روه‌ها گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی به‌شـداربوو له وتووێژه‌کانی شه‌ش لایه‌نه ئاماده‌ن بۆ دابینکردنی ده‌سـته‌به‌ندیـیه‌کی ئابووری و دیپـلۆماتی ئه‌گه‌ر هاتوو پـیۆنگ‌یانگ تا سه‌ر پابه‌ند بێت به داماڵینی چه‌کی ناوه‌کی، به‌ڵام هێله‌ری کلنتن گوتیشی له میانه‌ی وتووێژه‌کانی لووتکه‌که‌دا وا ده‌رکه‌وتووه که شـاند‌ی کۆریای باکور ئاماده نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی واز له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی بهێنێت.
یه‌کێـک له ئه‌ندامانی شـاند‌ی کۆریای باکوریش پـێشـنیاره‌که‌ی به‌ڕێز کلنتنی ڕه‌تکرده‌وه و به په‌سه‌ندی دانه‌نا و گوتی وتووێژه‌کانی شه‌ش لایه‌نه کۆتایی‌یان پـێهاتووه و ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی خانم کلنتنیشی به هه‌ڵوێستێـکی دوژمنکارانه‌ی ئاسایی واشنتن له دژی پـیۆنگ‌یانگ وه‌سف‌کرد.