له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، دانیـێل سێروه‌ر شاره‌زای کاروباری عیراق له ئه‌نستتیۆی ئاشتی له واشنتن باسی گرژی و ئالۆزیه سیاسیه‌کانی نێوان حکومه‌تی به‌غدا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. به‌رێز سێروه‌ری ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا رۆڵێکی چالاک ده‌بینێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. به‌رێز سێروه‌ر هه‌روه‌ها گوتی که ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت کوردستان هه‌ر به‌شێک بێت له عیراق.
ئه‌حمه‌د بارزانی ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:51 خوله‌كه.