میدیای ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ربه‌ر له باکوری ڕۆژئاوای ئێران‌دا که‌وتۆته خواره‌وه و بۆته هۆی کوژرانی ئه‌و 168 که‌سه‌ی له ناویدا بوون.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی ئێرانی که به‌ره‌و یه‌ریڤان پایته‌ختی ئه‌رمه‌نسـتان فڕیبوو له نزیـک شـاری قه‌زوین که‌وتۆته خواره‌وه.
ڕاپـۆرتی میدیاکان ده‌ڵێن فڕۆکه‌که پاش 16 خوله‌ک له هه‌سـتانی له فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیمام خومه‌ینی که‌وتۆته خواره‌وه.
ڕاپـۆرته‌کان له زاری هه‌ندێـک له گه‌واهیده‌رانه‌وه ده‌ڵێن فڕۆکه‌که له ناوه‌ڕاستی ئاسـماندا ئاگری تێـکه‌وتووه.
ڤیدیۆیه‌ک که له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه په‌خش کرا کێڵگه‌یه‌ک نیشـان ده‌دات که پـڕ بووه له پارچه‌ی بچوکی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی هێڵی ئاسـمانی کهسپین (قه‌زوین) و دوکه‌ڵی لێ به‌رز ده‌بۆوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌که 153 که‌سی له‌سه‌ر بووه له‌گه‌ڵ 15 له تاقمه‌که‌ی.
هێڵی ئاسـمانی کهسپین به هاوبه‌شی ڕووسیا و ئێرانه و له سه‌ره‌تای سـاڵی 1990 وه دامه‌زراوه.
ئێران به‌رده‌وام به‌هۆی که‌م پـیاداچوونه‌وه‌ی به فڕۆکه‌کانی و چاکـکردنه‌وه‌یان ده‌که‌ونه خواره‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیان له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان فهخریـیه دۆسـکی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.