شه‌وی ڕابردوو جارێـکی دیکه گرژیـیه‌کان له نێوان هه‌ردوو لیستی کوردسـتانی و گۆڕان له شـاری سلێمانیدا پـتر بۆوه و له ئاکامدا توندوتیژی و شه‌ڕ و پـێـکدادانی لێـکه‌وته‌وه، وه هه‌ر لیسـته‌یان لایه‌که‌ی تر تاوانبار ده‌کات.
گوڵاڵه مامه عه‌زه به‌رپـرسی کۆمیته‌ی گه‌ڕه‌کی تووی مه‌لیکی شـاری سلێمانی ده‌ڵێت لایه‌نگرانی گۆڕان به پـشـتیوانی چه‌ند به‌رپـرسـێـکیان دوو شه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر باره‌گاکه‌یان و به‌رده‌بارانیان ده‌که‌ن و له ئه‌نجامدا 3 که‌س برینداربوون، ده‌شڵێت شه‌وی ڕابردوو مام ڕۆسـتم و سه‌رکه‌وتی کوبه که دوو به‌رپـرسی لیستی گۆڕانن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌نج هه‌وڵی گرتنی باره‌گاکه‌یان داون و ته‌قه‌یان له باره‌گاکه‌یان کردووه.
له لاکه‌ی تره‌وه ماڵپه‌ری سبه‌ی که سه‌ر به لیستی گۆڕانه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت هێرش کراوه‌ته سه‌ر تیمێـکی که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌که‌یان KNN و وه‌زیری پـێشـمه‌رگه شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی به خۆی پاسه‌وانه‌کانیـیه‌وه له ئه‌فسه‌رێـکی هێزی چالاکیـیه مه‌ده‌نیـیه‌کانیان داوه به ناوی مولازم داستان و هه‌روه‌ها ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلی خێزانێـک کردووه که ئاڵای لیستی گۆڕانی پـێوه بووه.
له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:45 خوله‌كه.