سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی گرووپی G8 ی وڵاتانی پـیشه‌سـازی جیهان گوتی ئه‌فریکا جیاواز نیـیه له کاروباره‌کانی جیهاندا.
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م قسـانه‌ی له غانا کرد پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له کاتی نان‌خواردنی به‌یانیدا له‌گه‌ڵ جان ئه‌تا میڵزی هاوشـانه غانایی‌یه‌که‌ی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاره وتارێـک پـێشـکه‌ش به په‌رله‌مانی غانا بکات که له‌وێدا باس له ڕێبازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌فریکا ده‌کات.
ئه‌م سه‌ردانه مێژوویـیه‌ی ئۆباما یه‌که‌م سه‌ردانێتی بۆ ئه‌و وڵاته‌ی بیابانی ئه‌فریکا له‌و کاته‌وه‌ی که بوو به یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مریکایی ئه‌فریکایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. ئه‌و گوتی غانای هه‌ڵـبژاردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموکراسی له‌وێ له ئارادایه و ڕێبه‌ره‌که‌ی ڕژده له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
شایانی باسه باوکی سه‌رۆکی ئه‌مریکا خه‌ڵـکی کینیا بوو.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما و میشـێلی هاوسه‌ری سه‌ردانی نێوه‌ندی گۆڕینه‌وه‌ی کۆیله‌کان بکه‌ن که له‌وێدا نزیکه‌ی 300 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆیله‌کان ده‌نێردرانه ئه‌وپه‌ڕی ئه‌تله‌نتیکه‌وه.