ئه‌مڕۆ ڕابه‌رانی هه‌شت وڵاته پـیشه‌سـازیـیه‌که‌ی جیهان کۆتایی‌یان به کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی سێ ڕۆژیـیان له شـاری لێئه‌کیلای ئیتالیا هێنا و تیایدا ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر پـێشـکه‌شـکردنی بڕی 20 ملیار دۆلار وه‌کو یارمه‌تی بۆ وڵاتانی هه‌ژاری جیهان.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڵێنی 3.5 ملیاری دۆلاری داوه بۆ یارمه‌تی وڵاتانی هه‌ژاری جیهان له پـێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی برسـێتی و پـێشـخسـتنی که‌رتی کشـتوکاڵیان.
ئه‌م بڕیاره دوای وتووێـژی ئه‌و هه‌شت وڵاته له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی وڵاتانی ئه‌فریکادا هاتۆته کایه‌وه سه‌باره‌ت به دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما گوتی ڕابه‌رانی هه‌شت وڵاته پـیشه‌سـازیـیه‌که‌ی جیهان مشـتومڕیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌کـکه‌وتووی ئابووری و کێشه‌ی گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وای زه‌مین کردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به ڕێـکه‌وتنه‌کان دا له‌سه‌ر پـێویسـتی دانانی ڕێوشـوێن بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی ڕابه‌ران نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی دوای هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و هه‌روه‌ها مه‌ترسی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌یان.