بڕیاره له ده‌مێـکی دره‌نگانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له یه‌که‌مین گه‌شـتیدا وه‌ک سه‌رۆک بگاته وڵاتی گانای ئه‌فریکا.
له‌و باره‌یه‌وه کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت به‌ڕێز ئۆباما گانای وه‌ک یه‌که‌مین مه‌نزڵی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ڵبژارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به سـیسـتمێـکی دیموکراتخوازی به‌هێز داده‌نێت.
هاوکات وه‌زیری دادی گانا خانم بێتێ مۆڵت ئیدریسۆ ده‌ڵێت گانا ئه‌و شـوێنه‌یه که حوکمڕانی تێدا به چاکی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌روه‌ها ناوبراو هیوا ده‌خوازێت سه‌ردانی که‌سێـکی پایه‌به‌رزی وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما بۆ وڵاته‌که‌ی ئه‌م پـرنسـیپه پـڕ به‌هایانه‌ی گانا زیاتر به‌هێز بکات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌ردانه یه‌ک ڕۆژیـیه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ گانا پـێشـبینی ده‌کرێت په‌رۆشیـیه‌کی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری لیـبکه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکای به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریکایی بـبینن.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و وڵاته، ده‌سه‌ڵاتداران له گانا ده‌ڵێن له پـێناو پاراسـتنی ڕه‌وشی ئاسایشی په‌یوه‌ست به سه‌ردانه‌که‌ی باراک ئۆباما هه‌ر بۆیه 10 هه‌زار پـۆلیسـیان بڵاوکردۆته‌وه.