حکومه‌تی خۆبه‌خۆیی ئه‌وه‌یه هاوڵاتیـیان سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌بردنی پـێویست بۆ ده‌سه‌ڵات پـیاده بکه‌ن به‌بێ ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتێـکی به‌رزتر که خۆیان نه‌توانن کۆنتڕۆڵی کاروباری خۆیان بکه‌ن --ئه‌مه نه‌ریتێـکی زیندووی له‌مێژه له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا. هه‌روه‌ها ئه‌وه له ناخی جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیـیدایه ئه‌وه‌ی که دوو سه‌د و سی و سێ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر مۆرکراو و ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی یاده‌وه‌ری ده‌گێڕین.
تۆماس جێفرسن خاوه‌نی سه‌ره‌کی بیروکه‌ی به‌ڵـگه‌نامه‌که نووسیبووی حوکمڕانی خۆبه‌خۆیی تێدا خه‌ڵـکان به‌پـێی یاسای سـروشت و سروشتی یه‌زدانی مافی هه‌بوونی وڵاتێـکی جودا و یه‌کسـانیان هه‌یه. ئه‌م کاره‌ش به سـانایی نه‌هاته گۆڕێ. مێژووی سه‌ره‌تای ئه‌مریکا مۆرکی شه‌ڕ و ناکۆکی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی به ڕوخسـاره‌وه‌یه، ئه‌و وڵاتانه‌ی له لایه‌ن حکومه‌تی کۆماریـیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بوو. هه‌روه‌ها شه‌ڕ و ناکۆکی له نێوان خودی ئه‌مریکایـی‌یه‌کاندا هه‌بوو له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و حکومه‌ته‌ی پـێـکدێت. به‌ڵام جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی چوارچێوه‌ی کارنامه‌ی بۆ وڵاتێـک داڕشت که درێژه‌ی ده‌بێت و هه‌روه‌ها گه‌شه ده‌کات و ده‌بێته هه‌وێنێـک بۆ بزووتنه‌وه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی هاوشـێوه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
کاتێـک جه‌نگ یه‌که‌م جار له نێوان به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها کۆلۆنیـیه‌کانی خۆی له ئه‌مریکای باکور هه‌ڵـگیرسـا که‌سـانێـکی که‌م هه‌بوون که ته‌نها له‌و باوه‌ڕه‌دابن نه‌ک پـشـتگیریـیان له دامه‌زراندنی وڵاتێـکی نوێ ده‌کرد. مێژوونووسـان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت کاتێـک شه‌ڕ به‌رپابوو کۆلۆنیـیه‌کان له نێو خۆیاندا له‌سه‌ر ئاینده ناکۆک‌بوون. نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی خه‌ڵـکان گه‌یشـتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ته‌واو کارێـکی پـێویست بوو. ئه‌و که‌سـانه‌ش به دڵـسۆزی بۆ تاجی ئینگلیزی مانه‌وه و ویسـتیان وازیان لێبهێنرێت و خانه‌واده‌کانیان به‌خێو بکه‌ن و کاره‌کانیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نجا و شه‌ش پـیاوه‌ی که له چواری مانگی حه‌وتی سـاڵی 1776 دا جاڕنامه‌که‌یان مۆرکرد یه‌که‌م ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا و هاوڕێـیانی هاوڵاتیـیانیان بژاره‌که‌یان په‌سه‌ندکرد. جاڕنامه‌که‌ی ئه‌و ده‌مه بنه‌ڕه‌تی و بانگه‌شه‌ی گۆڕانکاری ده‌کرد، به‌ڵام ئێسـتا جاڕنامه‌که نزیکه له بنه‌ماکانی جیهانی ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵـکان کاربکات.