له کاتێکدا رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق نزیک ده‌بێته‌وه، لیست و لایه‌نه به‌شداربووه‌کان هه‌وڵ‌ده‌ده‌ن جه‌ماوه‌ر لهکارنامه و به‌رنامه‌کانیان ئاگاداربکه‌ن.له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، غه‌فور مه‌خمووری سه‌روکی لیستی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان باس له کارنامه‌کانی لیسته‌که‌ی ده‌کات.به‌رێز مه‌خمووری ده‌لێت ئێمه هه‌وڵ‌ده‌ده‌ین ده‌سه‌لاتی حزب له ده‌سه‌لاتی حکومه‌ت جیابکه‌ینه‌وه.سه‌رۆکی لیستی ژماره 51 داوا ده‌کات که ئازادی ته‌واو فه‌راهام بکرێت بۆ هه‌موو لیست و لایه‌نه‌کانی کوردستان له کاتی پرۆپاگه‌نده و بانگشه‌کردنی هه‌ڵبژاردن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه.