لایه‌نی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئێرانی بۆ ڕۆژێـکی دیکه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپـیشـاندانیان له دژی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی وڵات سـازکرد.
به‌ربژاری پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی میر حوسه‌ین موسه‌وی که له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـت نه‌هێنا په‌یامێـکی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا داوای له لایه‌نگرانی کردووه به جلوبه‌رگی ڕه‌شه‌وه بـچنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ڕێـپـێوان سـازبکه‌ن، بۆ ڕێـزگرتن و پـرسه ڕاگرتن بۆ ئه‌و قوربانیـیانه‌ی له ڕووداوه توندوتیژیـیه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کوژراون.
حکومه‌تی ئێرانیش پـشـتڕاسـتی کرده‌وه که‌وا له میانه‌ی پـێـکدادانه‌کانی نێوان خۆپـیشـانده‌ران و چه‌کدارانی سه‌ر به حکومه‌ت به لایه‌نی که‌مه‌وه 7 که‌س کوژراون.
ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌وه بوو نیشـانیان دا که‌وا سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه و ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌سـتی هێناوه زۆر زیاترێـکه له‌وانه‌ی که کاندیدیه‌کانی تر به‌ده‌سـتیان هێنابوو.
لایه‌نه ئۆپـۆزیسـیۆنه‌کانیش ده‌ڵێن سـاخته‌کاری له ده‌نگه‌کاندا کراوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی شـڵۆقاندنی ڕه‌وشه‌که له ئێران که گه‌ورترین ڕووداوی له‌م شـێوه‌یه له دوای شـۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه له سـاڵی 1979 دا ڕووی دابێت.
وته‌بێژێـکی ئه‌نجومه‌نی شـورای ئیسلامی ئێرانیش ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به ئاژانسه‌کانی میدیای ئێرانی ڕاگه‌یاندووه که‌وا ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان ده‌سـتیان کردووه به لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و 646 سـکاڵایه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 12 ی مانگی شه‌ش پـێشـکه‌شـیان کراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ناوبراو بانگێشـتی به‌ڕێز موسه‌وی و دوو کاندیدی تری سه‌رنه‌کوتووی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا کۆبـبنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاکامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان بکه‌ن.