ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی زمانحاڵی کۆریای باکور ده‌ڵێت دادگایه‌کی وڵات حوکمی زیندانی 12 سـاڵ کارکردنی سه‌ختی بۆ دوو ژنه ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی بڕیوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ناوه‌ندی کۆریای باکور ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند و ده‌ڵێت دادگاکه گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه ئه‌مریکایییه به تاوانی دیارینه‌کراوی وه‌ک ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره و هه‌روه‌ها هاتنه ناو وڵات به نایاسایی تاوانباران.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو میدیای ده‌وڵه‌تی کۆریای باکور ده‌سـتکردن به دادگایی‌کردنی یونا لی و هه‌روه‌ها لۆرا لینگی ڕاگه‌یاند.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانی ئاماژه‌پـێدراو بۆ کۆمپانیای ڕاگه‌یاندی ئه‌مریکایی ناسـراو به ته‌له‌فیزیۆنی هه‌نووکه کارده‌که‌ن. ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نووسه له مانگی سێی ئه‌مسـاڵدا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆریای باکوره‌وه ده‌سـتگیرکران له‌و ده‌مه‌ی سه‌رگه‌رمی کارکردن بوون له‌سه‌ر ڕووداوێـک له نزیـک سـنووری نێوان کۆریای باکور و چین.
سه‌باره‌ت به حوکمدانی ئه‌و دوو خانمه ڕۆژنامه‌نووسه ئه‌مریکایییه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زۆر نیگه‌رانه له هه‌واڵی حوکمدانهکهیان، هه‌روه‌ها گوتیشی له‌پـێناو مسـۆگه‌رکردنی ئازادکردنیان ئه‌مریکا هه‌موو ڕێـگایه‌کی شـیاو ده‌گرێته‌به‌ر.