Accessibility links

ئیحسان عه‌فرینی باس له‌ ژیانی خۆی له‌ که‌نه‌دا ده‌کات


له‌ به‌رنامه‌ی کورد له‌ تاراوگه‌ی ئه‌م جاره‌دا هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ڕووی له‌ شـاری کالگه‌ری (Calgary) که‌نه‌دا کرد و له‌وێ وتووێژێـکی له‌گه‌ڵ ئیحسـان عه‌فرینی جێـگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵـگای کورد له‌و شـاره‌ی که‌نه‌دا سـازکرد.

سه‌ره‌تا ئیحسـان عه‌فرینی باس له‌ شـاره‌که‌یان ده‌کات و ده‌ڵێت که‌وتۆته‌ ناو هه‌رێمی ئه‌لبێرتا و 6 مانگی زسـتانه‌ و 1 مانگی به‌هاره‌ و 3 مانگی هاوینه‌ و 2 مانگی پایزه‌.

پاشـان باس له‌ ڕێـکخراوه‌که‌یان ده‌کات و ده‌ڵێت له‌ سـاڵی 2001 وه‌ دامه‌زراوه‌ و هه‌تا ئێسـتا له‌ کاره‌کانی به‌رده‌وامه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 11:46 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG