کاندیدێـکی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و خوازیاره به‌رده‌وام بێت له وتووێژکردن له‌گه‌ڵ زلهێزانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران. ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌کی به‌رچاوه له‌گه‌ڵ ڕێبازی سه‌رۆکی ئێستا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد.
سه‌رۆك وه‌زیری میانڕه‌وی پـێشوو میر حوسه‌ین موسه‌وی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌و له هه‌ڵبژێردرێت ئه‌و ڕازی ده‌بێت به وتووێـژکردن له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتانی زلهێزی جیهانی.
سه‌رۆك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌م دوایـیانه وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا ڕه‌ت کردبۆوه.
شایانی باسه وه‌کو ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ڕێز موسه‌ویش ده‌ڵێت ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر په‌ره‌پـێدانی ته‌کنه‌لۆژیای ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی، وه ده‌ڵێت ئه‌و کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی متامنه بدات به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی که دڵنیا بن له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنی چه‌ك نیـیه.