به ده‌یان هه‌زار که‌سـانی پـرسه‌بار دوا ڕێزی خۆیان بۆ سه‌رۆکی پـێشووی کۆریای باشور Roh Moo-hyun ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش شه‌ش ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی که په‌نای برد بۆ مردن له کاتێـکدا لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ری به تاوانی گه‌نده‌ڵی ده‌سـتیپـێـکردبوو.
به سه‌دان که‌سی کۆریای باشور که به‌رگی ڕه‌شـیان پـۆشیبوو کۆبووبوونه‌وه بۆ پـرسه‌یه‌کی فره ئاینی که ڕه‌به‌نی کاثۆلیـک و مۆنکه‌کانی بۆدایـیش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نوێژه‌که‌یان ده‌کرد.
هان میۆن سوک سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی حکومه‌تی به‌ڕێز Roh داوای لێـبوردنی کرد که نه‌یتوانی ئه‌و ڕێـبه‌ره بـپارێزێت.
هه‌ر له شـوێنێـکی گشـتی نزیک به پـرسه‌که به ده‌یان هه‌زار که‌س کۆبووبوونه‌وه و به‌رگی زه‌ردیان پـۆشی بوو که ئه‌و ڕه‌نگه نیشـانه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵـمه‌ته‌کانی به‌ڕێز Roh بوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی که له سـاڵی 2003 وه بۆ 2008 بوو. پـۆلیسی دژه ئاژاوه ده‌وروبه‌ری خۆپـیشـاندانه‌که‌یان گرتبوو.
به‌ڕێز Roh ی ته‌مه‌ن 62 سـاڵ له 23 ی مانگی پـێنج خۆی کوشت له کاتێـکدا ڕووبه‌ڕووی لێـکۆڵینه‌وه ده‌بوو بۆ تاوانی گوایه 6 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه کاتێـک که سـه‌رۆک بوو. به‌ڕێز Roh ئه‌و تاوانه‌ی ڕه‌تکردبۆوه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه کۆرت ئاچن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له سیۆلی پایته‌ختی کۆریای باشوره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:55 خوله‌كه.