له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ڵێت دوو هاوڵاتی سـڤیلی ئه‌مه‌ریکایی له دوو ڕووداوی جودادا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادا کوژراون.
ڕۆژی شه‌ممه گوته‌بێژێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا گوتی ته‌رمی یه‌ک له‌و دوو هاوڵاتیـیه ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه. گوتیشی کاربه‌ده‌سـتان لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌که‌ن، وه‌لێ هیچ زانیاریـیه‌کی سه‌باره‌ت به ناسـنامه‌که‌ی نه‌دا.
سه‌رچاویه‌کی دیکه له ناوچه‌ی سه‌وز گوتی پـێده‌چێت ئه‌و که‌سه کوژرابێت.
له ڕووداوێـکی دیکه‌دا له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند هاوڵاتیـیه‌کی سـڤیلی ئه‌مه‌ریکایی که بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا کارده‌کات له ئه‌نجامی هێرشـێـکی مووشه‌کی له نزیـک باڵـوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا شه‌وی هه‌ینی کوژراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م دوو ڕووداوه له‌و ده‌مه‌دا دێت که به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌سـتیان کردووه به لادانی ئه‌و کۆنکرێت و به‌ربه‌سـتانه‌ی که له ده‌وری ناوچه‌ی سه‌وزدا دانراون، ئه‌و شوێنه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وه‌زاره‌تێـکی حکومه‌تی عێراقی لێـیه.