شاری هه‌ولێر وه‌ک هه‌ر شـارێـکی جیهان به قۆناغی جیاجیادا تێـپه‌ڕ بووه و دیارده و پـیشه‌ی جۆراوجۆری تیایدا به‌دی ده‌کرێت.
ئه‌م جاره‌یان باس له بابه‌تی تۆمارکردنی ده‌نگ ده‌که‌ین له تۆمارگاکان و له چ کاتێـک ده‌سـتیپـێـکردووه.
له شـاری هه‌ولێر له چایخانه‌کان به تایبه‌ت که سه‌رده‌می حیکایه‌ت‌خوێنه‌کان به‌سه‌رچوو و قه‌وانی گرامافۆن په‌یدا بووبوو که گۆرانی تۆمارکراوی پێ لێـده‌درا و خه‌ڵـکی گوێـیان لێـده‌گرت و به ناوبانگترینیشـیان هز ماسته‌رس ڤۆیس بوو که وێنه‌ی سه‌گێـکی هه‌ڵتوتکراو به‌رامبه‌ر ده‌مه گه‌وره‌که‌ی قه‌وانه‌که له‌سه‌ر کێشـرابوو که به ئه‌بو که‌لبیش ناسـرابوو.
تۆمارکردن به شـریت که له سه‌ره‌تا له تێلێـکی باریک پـێـکهاتبوو پاشـان بووبوو به‌و جۆره‌ی که ئێسـتا کاسێتی پـێـده‌ڵێن و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌کره‌ی گه‌وره‌ش کۆکرابۆوه په‌یدابوو.
له‌م شـاره واته له هه‌ولێر یه‌که‌م که‌س که ئه‌و پـیشه‌یه‌ی کرد پـیاوێـکی شـارسـتان بوو ناوی عه‌بدول له‌تیف حاجی ته‌وفیق حه‌داد بوو و له سـاڵی 1952 تۆمارگای عه‌بدول له‌تیفی له‌و شـاره بۆ یه‌که‌م جار دامه‌زراند و کاری له‌سه‌ر کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێـژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:12 خوله‌كه.