سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆ سوریا باسی له بوونی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌یدا کردووه و گوتوویه‌تی ئه‌و کێشه‌یه به پـێـشـخسـتنی دیموکراسـیـیهت چاره‌سه‌رده‌کرێت.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم شـاره‌زای کاروباری سـیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مامۆسـتای زانکۆی ئوردن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌و لـێدوانه‌ی عه‌بدوڵڵا گول بۆ تورکیا گۆڕانێـکی زۆر گه‌وره‌یه. ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم سـیاسه‌تی تورکیا به گشـتی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:37 خوله‌كه.