Accessibility links

ڕۆکسـانا سـابیری سـوپاسی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ ده‌کات که‌ یارمه‌تیان له‌ ئازادکردنی دا


له‌و ده‌مه‌ی له‌ دوێنی دووشه‌ممه‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ئازادکراوه‌ خانم ڕۆکسـانا سـابیری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی بۆ یه‌که‌م جار ئه‌مڕۆ بۆ په‌یامنێران دواوه‌ و ده‌ڵێت هیچ پـلانێـکی ده‌سـتبه‌جێی به‌ ده‌سـته‌وه‌ نیـیه‌ و ته‌نها ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌یدا کات به‌سه‌ر به‌رێت.

ڕۆکسـانا سـابیری که‌ سه‌رپـۆشـێـکی شـینی پـۆشیبوو ئه‌مڕۆ له‌ تاران به‌ ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌و زۆر دڵـخۆشه‌ و هه‌روه‌ها سـوپاس‌گوزاری هه‌موو ئه‌و که‌سـانه‌ش ده‌کات که‌ هاوکاری و پشـتگیریان لێـکردووه‌.

ئه‌وه‌ی شــایانی باسه‌ ڕۆکسـانا سـابیری ڕۆژنامه‌وانی ته‌مه‌ن 32 سـاڵ له‌ مانگی یه‌کی ئه‌مسـاڵدا له‌و ده‌مه‌ی مه‌ی ده‌کڕی ئه‌وه‌ی له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌یه‌ ده‌سـتگیرکرا و دواتر ناوبراو به‌ تۆمه‌تی سـیخوڕی حوکم درا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG