ڕۆژی دووشه‌ممه و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له دیپـلۆماتانی ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکایی دادگایه‌کی ڕژێمی سـوریا له دیمه‌شق به تاوانی " لاوازکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی" حوکمی سێ سـاڵ و نیو زیندانی بۆ سـیاسه‌تمه‌داری کورد مشعه‌ل ته‌ممۆ بڕیـیه‌وه.
موهه‌نه‌د ئه‌لحوسه‌ینی یه‌ک له پارێزه‌رانی مشعه‌ل ته‌ممۆ به ڕۆیته‌رزی گوتووه دادگاکه ڕێـگه‌ی به 7 که‌س نه‌داوه شـایه‌تی خۆیان له که‌یسه‌که بده‌ن.
ڕه‌دیف مسته‌فاش که ئه‌ویش یه‌ک له پارێزه‌رانی مشعه‌ل ته‌ممۆیه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان خالید فه‌تاح ده‌ڵێت دادگاکه ته‌نانه‌ت ڕێـگه‌ی به ئێمه‌ی پارێزه‌ران و خودی مشـعه‌ل ته‌ممۆش نه‌داوه داکۆکی خۆمان پـێشـکه‌ش بکه‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.