Accessibility links

ڕۆکسـانا سـابیری ئازاد ده‌کرێت


پـشـتیوانکه‌رانی ڕۆکسـانا سـابیری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی و ئێرانی ده‌ڵێن ڕۆکسـانا له‌ زیندانی ئه‌ڤین ئازادکرا.

پارێزه‌ره‌که‌ی ڕۆکسـانا و باوکیشی به‌ په‌یامنێرانیان گوتووه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕۆکسـانا ئازادکراوه‌، واته‌ ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی دادگای چاوپـیاخشـانه‌وه‌ ماوه‌ی 8 سـاڵ زیندانیکردنه‌که‌ی گۆڕی بۆ 2 سـاڵ زیندانیـکردن به‌بێ جێبه‌جێـکردن.

میدیا سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت له‌ ئێران گۆڕینی بڕیاری دادگایان پشـتڕاست کردۆته‌وه‌.

ڕزا سـابیری باوکی ڕۆکسـانای ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی- ئێرانی له‌ به‌رده‌م زیندانی ئه‌ڤیندا چاوه‌ڕوان بووه‌ و گوتوویه‌تی هیواداره‌ له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌مریکا.

ڕۆژنامه‌وان ڕۆکسـانا سـابیری ته‌مه‌ن 32 سـاڵ له‌ مانگی ڕابردوودا به‌ تاوانی سـیخوڕایه‌تی‌کردن گوناهبارکرابوو. که‌سوکاره‌که‌ی و حکومه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش ده‌ڵێن ئه‌و گوناهبارکردنه‌ بێ بنچینه‌یه‌.

ڕزا سـابیری باوکی ڕۆکسـاناش گوتوویه‌تی کچه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌ی له‌ خواردن هێناوه‌ له‌ زیندانی ئه‌ڤین، پاش دوو هه‌فته‌ له‌ مانگرتنی.

گه‌واهده‌ران له‌ پـرۆسه‌ی دادگاییـکردنه‌که‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌وه‌ که‌ له‌ پـشت ده‌رگای داخراوه‌وه‌ بوو گوتوویانه‌ کاتێـک ڕۆکسـانا هێنراوه‌ بۆ دادگا لاواز و ماندوو دیاربووه‌.

ئێران ڕه‌خنه‌ی له‌ هه‌وڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان گرتبوو بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ڕۆکسـانا و ده‌شیگوت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ده‌سه‌ڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆیه‌ و ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی پـێچه‌وانه‌ی ڕێوشـوێنه‌ نێونته‌وه‌یی‌یه‌کانه‌.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئێدوارد یه‌رانیان له‌ قاهیره‌وه‌ ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به‌ کوردی ئاماده‌ی کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:16 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG