Accessibility links

هه‌فته‌ی داهاتوو دادگایه‌کی ئێران به‌ دۆسیـیه‌که‌ی ڕوکسانا سـابیریدا ده‌چێته‌وه‌


وته‌بێژی دادی ئێرانی ده‌ڵێت دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا چاو به‌ دۆسـیـیه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکی به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی ڕوکسـانا سـابیری ده‌خشـێـنێت.

وته‌بێژ عه‌لی ڕزا جه‌مشـیدی له‌ ئه‌مڕۆ سـێشـه‌مه‌دا گوتی شـاره‌زایان له‌ ڕێـکخراوی پارێزه‌ران و وه‌زاره‌تی زانیاری و هه‌روه‌ها نووسـینگه‌ی دادوه‌ری گشـتی بانگهێشتی پـیاداچوونه‌وه‌که‌ به‌ دۆسێی سـابیریدا کراون.

جێی باسه‌ ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ له‌ مانگی ڕابردوو به‌ 8 سـاڵ زیندانی به‌ تۆمه‌تی سـیخوڕێتی حوکم‌درا.

باوکی سـابیری ده‌ڵێت کچه‌که‌ی وه‌ک ناڕه‌زایـیه‌ک له‌سه‌ر به‌ندکردنی نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ مانی له‌ خورادن گرتووه‌.

دادگای ئێران نکوڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی مانی له‌ خورادن گرتبێت و ده‌شـڵێن له‌ ڕه‌وشێـکی ته‌ندروسـتی چاک‌دایه‌.

ئێران کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی به‌ ده‌سـتێوه‌ردان له‌ دۆسـیـیه‌که‌ی سـابیری تاوانبار کردووه‌.

حه‌سه‌ن قه‌شـقه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند دادگای ئێران سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئه‌و ده‌سـتێوه‌ردانه‌ی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پـێوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیدا ناگونجێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG