حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له باکوری عێراق تاوانباری وڵاتی دراوسێی ئێرانی کردووه بۆ هێرشه‌کانی سـنوور به‌زاندن دژ به سه‌رهه‌ڵـداوه کورده‌کان.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی بۆمبابارانه‌کانی ئێران فشـار بۆ سه‌ر دانیشـتوانهکانی ده‌هێنێت بۆ هه‌ڵـهاتن و زیان به جوتیاران و به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له حکومه‌تی ئێران داوای کردووه ده‌موده‌ست بۆمبابارانه‌کانی ڕابگرێت. کاربه‌ده‌سـتانی کوردی ده‌ڵێن له‌شـکری ئێرانی بۆمبابارانی ناوچه سـنووریـیه‌کانی کردووه و ههلێـکۆپـتهرکانی بۆ یه‌که‌مین جار له ماوه‌ی چه‌ندین مانگدا هێرشـیان کردۆته سه‌ر ناوچه‌که.
هیچ ڕاپـۆرتێـکی ده‌موده‌ست نیـیه سه‌باره‌ت به هێرشـه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌دا بۆ سه‌ر شـاخی قه‌ندیل و ناوچه‌کانی پـێـنجوین و سـێدهکان. ئامانجی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر پارتی ژیانی کوردسـتان و یاخود پـژاکدایه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هێرشـانه‌ی ئێران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له سـلێمانی له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1 خوله‌كه.