کۆریای باکور ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌کان چڕوپـڕ ده‌کات له‌گه‌ڵ کارمه‌ندێـکی کۆریای باشور که له لایه‌ن هێزکانی باکوره‌وه له ناوچه‌ی پـیشـه‌سـازی هاوبه‌شـیان سه‌رووی سـنوور ده‌سـتگیرکرابوو.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی نووسینگه‌ی چاودێری کۆریای باکور بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ڕایگه‌یاند که ئه‌و کارمه‌نده سـووکایه‌تی به سـیسـتمی حوکمڕانی باکوره‌وه کردووه. هه‌مان سه‌رچاوه ده‌شڵێت ده‌زگایه‌کی ئه‌منی باکور که ناوی نه‌هێناوه خه‌ریکی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی توندترن له‌و دۆزه‌دا.
ی‌و سینگ چن له 30 ی مانگی سێی ڕابردوودا ده‌سـتگیرکرابوو دوای ئه‌وه‌ی گوایه سـووکایه‌تی به پـیۆنگ‌یانگ کردبوو.
له لای خۆیه‌وه کۆریای باشور داوای ئازادکردنی ناوبراوی کردووه. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو وه‌زیری یه‌کگرتنه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و گوتی ئه‌و کاره‌ی باکور ئاکامی خراپی له‌سه‌ر پـێشـکه‌وتنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌و دوو به‌شه ده‌بێت.