ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی تورکیای سه‌ر به پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی (ده‌ته‌په) به درێژایی شه‌و له هۆڵی په‌رله‌ماندا مانه‌وه و به‌شـداریـیان له‌و ئاهه‌نگانه‌دا نه‌کرد که به بۆنه‌ی سـاڵڕۆژی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی تورکیاوه سـازکرابوون.
ئه‌ندامانی ده‌ته‌په ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان له کاردانه‌وه‌ی ئه‌و فشـارانهیه که له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه ده‌کرێته سه‌ریان.
سه‌باره‌ت به‌م ناکۆکیـیانه‌ی نێوان حکومه‌تی تورکیا و ده‌ته‌په په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره زنار کایه ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌سیب کاپڵان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.