Accessibility links

هه‌وڵه‌کان بۆ پاراسـتنی شـاری حه‌سه‌نکایف


چالاکان له‌ هه‌وڵداندان بۆ باوه‌ڕپـێـهێنان به‌ حکومه‌تی تورکیا بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ له‌ناوبردنی شـاری حه‌سه‌ن‌کایف.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ پاش به‌ ئه‌نجام‌گه‌یاندنی دروسـتکردنی ده‌ربه‌ندێـکی ئاو، نزیکه‌ی 80% شـارۆچکه‌ی حه‌سه‌ن‌کایف ده‌که‌وێته‌ ژێر ئاوه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی گواسـتنه‌وه‌ی 199 کۆمه‌ڵـگا.

سه‌رۆک وه‌زیر له‌ کاتی خۆیدا گوتبووی حکومه‌ت ئه‌و شـوێنه‌واره‌ که‌لتوریـیه‌ی ئه‌ناتۆلیا ده‌پارێزێت و ناهێڵێت ئه‌و کاره‌ پـڕ به‌هایانه‌ی حه‌سه‌ن‌کایف له‌ناوبچێت، وه‌ گوتی ئێمه‌ 25 ملیۆن یۆرۆمان هه‌یه‌، وه‌ به‌ گواسـتنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ ده‌سـتیـیانه‌ بۆ ناوچه‌یه‌کی تر شـارێـکی تری حه‌سه‌ن‌کایف دروست‌ده‌که‌ین.

له‌ کۆتای مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـی پـشـتیوانیکه‌رانی پـرۆژه‌که‌، ئه‌ڵمانیا، سـویسـرا و ئوتریش (نه‌مسـا) فرمانیان دابوو له‌ ڕاگرتنی پـرۆژه‌که‌، گوایه‌ به‌پـێی سـتانداردکانی بانکی جیهانی نیـیه‌ که‌ 150 مه‌رجی داناوه‌، هه‌ر له‌ ژینگه‌ و ڕاگوێزان و پاشـماوه‌ی که‌لتوریـیه‌وه‌ بگره‌ تاکو وڵاتانی دراوسێ.

شـاندێـک به‌ ناوی کۆمه‌ڵـگای سـروشت که‌ ڕێـکخراوه‌یه‌کی ناحکومیـیه‌ له‌گه‌ڵ ژیانی مه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی (BirdLife Int.) و زانایان و ئه‌سـتێره‌ی میوزیکی پاپی تورکی تارکان ته‌ڤه‌تۆگڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و گه‌شـتبه‌ری کۆبوونه‌ته‌وه‌ که‌ چۆن حه‌سه‌ن‌کایف شـایسـته‌ی 9 له‌ 10 مه‌رجه‌کانی یۆنسـکۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بـبێته‌ به‌شـێـک له‌ لیسـتی شـوێنه‌واره‌کانی جیهان.

ته‌رکان پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری که‌لتور و گه‌شـتبه‌ری به‌ په‌یامنێرانی گوت دۆڵی ڕووباری دیجله‌ شـایسـته‌ی ئه‌وه‌یه‌ بـبێته‌ به‌شـێـک له‌و لیسـته‌، وه‌ ته‌رکان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیـوه‌ وه‌کو نوێنه‌رێـکی که‌لتوری کاربکات و ئه‌وه‌ی له‌ توانیادا بێت ئه‌نجامی بدات بۆ پاراسـتنی حه‌سه‌ن‌کایف چونکه‌ گواسـتنه‌وه‌ی کاره‌ ده‌سـتیـیه‌کانی ئه‌و شـوێنه‌واره‌ زانسـتیـیانه‌ نیـیه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG