که‌شـتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به‌ره‌و مۆمباسای کینیا به‌ڕێـکه‌وت دوای ئه‌وه‌ی له هێرشێـکی چه‌ته‌کانی سه‌ر که‌ناری سۆماڵه‌وه ڕزگاری بوو.
که‌شـتی لیبرتی سه‌ن پاش ئه‌وه‌ی دره‌نگانێـکی سێشه‌ممه هه‌وڵی ڕفاندنی درا ئێسـتا له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌ریایی ئه‌مریکاوه پاسه‌وانی ده‌کرێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئهلیشـا ڕوو له نایرۆبییهوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شـایان ڕه‌شـید وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی.
کارمه‌ندێـکی که‌شـتی لیبرتی سه‌ن ئه‌مه‌ریکی په‌یامێـکی ئه‌لیکترۆنی بۆ دایکی ڕه‌وانه کردووه و تیایدا چۆنێتی ڕوودانی هێرشه‌که‌ی باسکردووه، ده‌ڵێت چه‌ته ده‌ریایییه‌کان ڕۆکێت و نارنجۆک و ته‌قه‌مه‌نیـیان له دژی که‌شـتیـیه‌کان هه‌ڵـداوه. کارمه‌ندانی ناوی به خێرایی خۆیان له ژووری مه‌کینه‌ی کهشـتیـیهکهدا شـاردۆته‌وه. به‌پـێی ئه‌و کهشـتیوانه ڕۆکێت به‌ر به‌شـێـکی که‌شـتیـیه‌که که‌وتووه و زیانێـکی که‌می پێگه‌یاندووه.
تاکو ئێسـتاش ڕوون نه‌بۆته‌وه که‌وا چۆن ئه‌و 20 کارمه‌نده ئه‌مه‌ریکیـیه‌ی ناو که‌شـتیـیه‌که توانیویانه ڕێـگه له چه‌ته‌کان بگرن له‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر کهشـتیـیهکهیاندا بگرن. دوای شه‌ش کاتژمێریش له ڕوودانی هێرشه‌که که‌شـتی ده‌ریایی USS Bainbridge ئه‌مه‌ریکی گه‌یشـتۆته شوێنی ڕووداوه‌که بۆ ڕزگارکردنی کهشـتیوانه ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان، به‌ڵام چه‌ته‌کان توانیویانه خۆیان ده‌رباز بکه‌ن.
که‌شـتی USS Bainbridge ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا به‌شـداری له هه‌وڵه‌کانی ڕزگارکردنی کاپـتنی که‌شـتیـیه‌کی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکی کرد که به بارمته له لایه‌ن چه‌ته ده‌ریایییه‌کانه‌وه گیرابوو.
هه‌روه‌ها چه‌ته ده‌ریایییه‌کانی سـۆمالیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردووه که له هێرشه‌کانیاندا که‌شتیـیه ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان و کارمه‌ندانی ناوی ده‌که‌نه نیشـانه، به‌ڵام چاودێرانی هێزی ده‌ریایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فه‌ریقاوه ده‌ڵێن هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ر که‌شـتی لیبرتی سه‌ن به‌هۆی ئه‌وه بووه که ئاڵای ئه‌مه‌ریکای پـێوه بووه.