ده‌سه‌ڵاتدارانی سـوپای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن کاپـتنی ئه‌و که‌شـتیـیه‌ی که له لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌ریاوه له ناو به‌له‌مێـکی ڕزگاربوواندا له به‌رامبه‌ر که‌ناری سۆمالیا به بارمته گیراوه هه‌وڵی ڕاگردنی داوه له ڕێـگه‌ی خۆ فڕێدان بۆ ناو ده‌ریاوه، به‌ڵام دوایی له لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌ریاوه دهسـتگیرکراوهتهوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن ئه‌م هه‌وڵه شـکستخواردووه له‌به‌ر چاوی که‌شـتی جه‌نگی ئه‌مریکاوه ڕوویدابوو که بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و به‌له‌مه کهوتبووهگهڕ.
سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌ڵێت چه‌ته‌کان خۆیان فڕیدابووه ناو ئه‌و ده‌ریایه‌وه بۆ دهسـتگیرکردنهوهی ئه‌و بارمته‌یه.
شـایانی باسه له‌وه‌ته‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه کاپـتن ڕیچارد فلیپـس له لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌ریاوه به بارمته گیراوه. ناوبراو کاپـتنی که‌شتی ناسـراو به مێرسـیک ئه‌لابامایه که خه‌ریکی گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بوو بۆ ئه‌فریکا.
دوو که‌شتی جه‌نگی دیکه‌ی ئه‌مریکا به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه که‌وتوونه‌ته ڕێ بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و بارمته‌یه که چه‌ته‌کان داوای پاره ده‌که‌ن بۆ ئازادکردنی و گوتوویانه ئه‌گه‌ر په‌لامار بدرێن ئه‌وا شه‌ڕ ده‌که‌ن.