له‌م هه‌فته‌یه‌دا بوو باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی وڵاتی تورکیای کرد. زۆرێـک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م سه‌ردانه بۆ باشـترکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان واشـنتن و جیهانی ئیسلامیـیه به گشـتی و هاوکاتیش نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانه له‌گه‌ڵ تورکیادا که پـێشتر سـاردی و پـشێوی تێـکه‌وت به هۆی شـه‌ڕی سـاڵی 2003 ی عێراقه‌وه. بێ له‌مانه‌ش هه‌وڵێـکی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه بۆ باشـترکردنی وێنای خۆی له جیهانی ئیسـلامیدا.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی تورکیادا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نه له شه‌ڕدابووه له‌گه‌ڵ ئیسـلامدا و نه شه‌ڕیش له‌گه‌ڵ ئیسلامدا ده‌کات. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه تورکیای وا ناسـاند که پـردێـکه یان خاڵی پـێک‌گه‌یشـتنی هه‌ردوو جیهانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاته.
به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م سه‌ردانه‌ی بکات بۆ تورکیا، له ئه‌وروپا بوو وه له‌وێش پـشـتیوانی له هه‌وڵه‌کانی تورکیا کرد بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
له تورکیاش بێ له‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تورکی ئه‌و وڵاته کۆبۆوه هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵـگه‌ی دیموکرات DTP کۆبۆوه.
هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کاندا زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌میشه جێی پـرسـیار و سه‌رنجی چاودێرانه ئایا تورکیا ئاماده‌ی دیالۆگه له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا وه‌ک کۆبوونه‌وه‌کانی پـێشـتری له‌گه‌ڵ حه‌ماسی فه‌له‌سـتینیـیه‌کاندا؟.. ئایا له ده‌سـتوری تورکیادا ناسـنامه‌ی کوردی داده‌نرێت یان له‌م وڵاته هاوپه‌یمانه سـتراتیژیه‌ی ئه‌مریکادا خوێندن به زمانی کوردی ده‌بێته بارێـکی ئاسایی؟.. پـرسـیاری هه‌ره سه‌ره‌کیش ئه‌وه ده‌بێت ئایا لایه‌نه‌کانی ئه‌م گرفته ئاڵۆزه ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌رگیز چاره‌سه‌ر له به‌رده‌وامی توندوتیژیدا نابێت؟