ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئیتالیا ڕێوڕه‌سمی پـرسه‌ی نیشـتمانی ده‌گێڕدرێت بۆ نزیکه‌ی ئه‌و 300 که‌سه‌ی له بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ناوه‌ڕاسـتی وڵات بوونه قوربانی.
تابوته‌کانیان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌کادیمیای پـۆلیس له شـاری له‌کویلا دانرابوون به گوڵ داپـۆشـرابوون. شـاری ناوبراو چه‌قی بومه‌له‌رزه‌که بوو ئه‌وه‌ی 6.3 پله بوو به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالیا سـلڤیۆ برلسـکۆنی و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی وڵات ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سـمی پـرسه‌ی قوربانیـیانی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که ده‌بن، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کاردینالی پله دوو به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سـازدانی ڕێوڕه‌سمی پـرسه گێڕانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێویسـتی به ڕێـگه‌پـێدانی تایبه‌تی پاپا بێنێدکت هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک نه‌ریتێـک و به گوێره‌ی کڵێسه‌ی کاثۆلیک ڕێوڕه‌سمی پـرسه‌گێڕان له ڕۆژی هه‌ینی مه‌زندا سـازنه‌دراوه.
ئه‌وه‌ی شـایانی ئاماژه‌یه گێڕانی پـرسه بۆ یه‌که‌م قوربانیـیانی بومه‌له‌رزه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو سـازدرا.
هاوکات سه‌رۆکی ئیتالیا ناپـۆلیتانۆ وه‌باڵی کاول‌کاریـیه‌که‌ی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی خسـته ئه‌سـتۆی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت هه‌ست نه‌کردنێـکی زۆر به به‌رپـرسـیارێتی و هه‌روه‌ها خراپی ئاستی بیناسـازی له‌و وڵاته.