باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و تورکیا ده‌شێت نموونه‌یه‌کی هاوبه‌شی بهێنـنه کایه بۆ وڵاتانی سـیکیولار که ده‌توانن وه‌ک پـردێـک بن له نێوان وڵاتانی موسڵمان و وڵاتانی ڕۆژئاوا.
له ئه‌نکه‌ره و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی تورکیا سه‌رۆک ئۆباما گوتی هاوکاتی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشـتووانی ئه‌مریکا کریسـچیانن، به‌ڵام ئه‌مریکا بۆ هاوڵاتیـیانێتی و تورکیای مۆدێرنیش که زۆرترایه‌تی دانیشـتووانه‌که‌ی موسـڵمانن له‌سه‌ر هه‌مان پـرنسیپ دامه‌زراوه.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر وتووێـژیشـیان له‌سه‌ر پـێویسـتی هاوکاری واشنتن و ئه‌نکه‌ره کرد له بواره‌کانی تێرۆریزم، ئێران و هه‌روه‌ها ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش.
له چه‌ند سـاڵی ڕابردوودا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ی ناتۆ سـاردی تێـکه‌وت.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی درێژخایه‌نی په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و ئه‌رمینیا سه‌رۆک ئۆباما گوتی ڕوانینی خۆی نه‌گۆڕیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کوژرانی ئه‌رمینیـیه‌کان به ده‌سـتی ئیمپـراتۆریـیه‌تی عوسـمانی له سه‌ره‌تاکانی سه‌دی ڕابردوودا جینۆسـاید بووه، وه گوتیشی نایه‌وێت واشـنتن ده‌ست وه‌ربداته وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت دانوسـتاندنی به به‌ر له نێوان ئه‌نکه‌ره و یه‌ریڤاندا.