سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی ڕووسیا دمیتری مێدڤێدێڤ ڕازی‌بوون سه‌رله‌نوێ وتووێـژ سـازبده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به سـنووردانان بۆ موشـه‌کی ناوه‌کی مه‌ودا دور.
هه‌ردوو سه‌رکرده که بۆ یه‌که‌م جار چاویان به یه‌ک ده‌که‌وێت ده‌ڵێن ئومێده‌وارن بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـک سه‌باره‌ت به درێژه کردنه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌ک که له مانگی دوانزه‌ی داهاتوودا کۆتایی پـێـدێت.
هه‌ردوو لایان وتووێـژکارانیان ده‌سـتنیشـان کردووه بۆ ده‌رکردنی ڕاپـۆرت سه‌باره‌ت به پـێشـهاته‌کان هه‌تا مانگی حه‌وتی داهاتوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له له‌نده‌ن هه‌ردوو ڕابه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌یان سـازدا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی وڵاتانی خاوه‌ن ئابووری مه‌زن ناسـراو به کۆمه‌ڵی G20 .
له به‌یانـنامه‌یه‌کی به‌رفراوندا به‌ڕێز ئۆباما و به‌ڕێز مێدڤێدێڤ به‌ڵـێنیان دا هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن بۆ پـته‌وکردنی ڕه‌وشی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی خراپی ئابووری و هه‌روه‌ها کێشه نێونه‌ته‌ویی‌یه‌کان دیکه.
بڕیاره له مانگی حه‌وتی داهاتوودا به‌ڕێز ئۆباما سه‌ردانی ڕووسـیا بکات. له هه‌مان به‌یانـنامه‌ی هاوبه‌شـدا هه‌ردوو سه‌رکرده ڕایانگه‌یاند ئێمه‌ی ڕابه‌رانی ئه‌مریکا و ڕووسـیا ئاماه‌ین له بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی سـارد دور بکه‌وینه‌وه و سه‌ره‌تایه‌کی نوێ له په‌یوه‌ندیـیه‌کانماندا بخه‌ینه‌گه‌ڕ.