به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ناو جه‌رگه‌ی شـاری موسـڵی باکوری عێراق خۆی ته‌قاندۆته‌وه، به لای که‌م 7 که‌س کوژراون و 17 ی دیکه‌ش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشـبه‌ره خۆکوژه‌که پـۆلیسـخانه‌یه‌کی له ناوه‌ڕاسـتی شـاری موسـڵدا کرده ئامانج و چوار له کوژراوان پـیاوانی پـۆلیسن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسـیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ڕانه‌گه‌یاندووه.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شـاری موسـڵ نوێترین هێرشی زنجیره هێرشه‌کانی ئه‌م مانگه‌یه و ترسی ئه‌وه‌ی ده‌هێنێته گۆڕێ له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی خۆیان بۆ کشـانه‌وه له عێراق ئاماده ده‌که‌ن هاوکات یاخیبووان ڕیزه‌کانیان یه‌ک‌بخه‌نه‌وه و خۆیان سـازبده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـێشـتر و هه‌نووکه‌ش به‌رپـرسـیارێتی پاراسـتنی ئاسایشی داوه‌ته‌وه ده‌سـتی خودی عێراقیـیه‌کان، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی که بڕیاره هێزه‌کانی ئه‌مریکایی هه‌تا سـاڵی 2011 عێراق به‌جێبهێـڵن.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌میر گۆران له موسـڵه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:12 خوله‌كه.