له‌م هه‌فته‌یه کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌کانی سـیناتی ئه‌مریکا دانیشـتنی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌برد، تیایدا پاڵـێوراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما بۆ باڵوێزی ئه‌مریکا له عێراق کرسـتۆفه‌ر هێـڵ به‌شـداربوو، وه گوتی عێراق له قۆناغێـکی هه‌سـتیاردایه.
سه‌رۆکی کۆمیته‌که جان کێری باسی چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی کرد و گوتی چاره‌سه‌ریـیان بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا له عێراق گرنگن، له‌وانه:
یه‌که‌م: چاره‌سه‌ری پاشه ڕۆژی که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کێشـه له‌سه‌ر له ناو عێراق.
دووهه‌م: تێـپه‌ڕکردنی یاسـاکانی نه‌وت و کێشـه‌ی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا.
سـێهه‌م: به‌شـداری وڵاتانی دراوسـێی عێراق له سـه‌قامگیرکردنی ئه‌م وڵاته.
چوارهه‌م: هێنانه‌وه‌ی سـوونیـیه‌کان به ته‌واوه‌تی بۆ ناو پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراق.
پـێنجه‌م: گرفتی په‌نابه‌رانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌وانه‌ی له ناو وڵات له جێ و ڕێی خۆیان هه‌ڵـکه‌نراون و هه‌روه‌ها گرنگی ڕاهێنانی هێزه‌کانی عێراقی.
بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن کێشه‌ی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به مه‌سه‌له‌ی دیارکردنی پاشه ڕۆژی که‌رکوک ده‌بنه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی. هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌یان کرد:
قادر عه‌زیز، سـکرتێری گشـتی حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان.
خالید شـوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 23 ی تایبه‌ت به که‌رکوک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 49:56 خوله‌که.