په‌یامه‌که‌ی ڕۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مسـاڵی سه‌رۆک ئۆباما بۆ گه‌لانی ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی جێی هه‌ڵـوه‌سـته له‌سه‌رکردنه، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها په‌یامێـکی ئاشـتی‌یانه‌یه بۆ ده‌سـپـێکی په‌یوه‌ندیـیه‌کی باشـتری نێوان واشـنتن و تاران به‌ڵـکو له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که ئایا کۆماری ئیسـلامی ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته چی بۆ کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی پـێـیه و بۆ ڕۆژئاواش به گشـتی و بۆ ئه‌مریکاش به تایبه‌تی له پاش ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆک ئۆباماوه چ پـرۆژه‌یه‌کی نوێی پـێ‌ده‌بێت.
زۆرێـک له شـیکه‌ره‌وه‌کان به وردی سه‌رنجیان داوه‌ته هه‌ڵـوێسـته‌کانی ئێران، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێـکی فه‌رمی‌یانه‌ی ئێرانن تا بزانن ئه‌م کۆماره ئیسـلامیـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ڵامی ئه‌رێنی ده‌بێت یان وه‌ک پـێشـتر هه‌ر به که‌رخه‌ی نه‌رێنیدا ده‌ڕوات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:11 خوله‌كه.