ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاکامی هێرشـێـکی خۆکوژی له ناو مزگه‌وتێـکی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان به لای که‌م 50 که‌س کوژران و پـتر له 70 که‌سی تریش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و مزگه‌وته که خه‌ڵـکانێـکی زۆر نوێژی هه‌ینی‌یان لێده‌کرد به ته‌واوه‌تی ڕووخاوه. هه‌تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسـیارێتی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌م هێرشه له شـارۆچکه‌ی جه‌مروود ڕوویدا که ناوچه‌ی خێڵی خه‌یبه‌ره و له‌وێ تێرۆریسـتانی ئیسـلامی به‌م دوایـيه هێرشـه‌کانیان زیادکردووه بۆ سه‌ر ئه‌و لۆریـیانه‌ی که پـێـداویسـتی ده‌گوێزنه‌وه بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هاوبه‌ندی ناتۆ له ئه‌فغانسـتاندا.
شـایانی باسه بڕیاره دواتر ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما سـتراتیژیـیه‌تی نوێی خۆی بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ڕابگه‌یه‌نێت وه‌کو به‌شـێـکی سه‌ره‌کی له پـلانێـکی نوێ بۆ تێـکشـکاندن و نه‌هێشـتنی په‌ناگه پارێزراوه‌کانی ئه‌لقاعیده له ناو پاکسـتاندا.