کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له باکوری به‌غدا به لانی که‌م 20 که‌س کوژراون.
ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵـغی گه‌ڕه‌کی شه‌عبی زۆرینه شیعه ڕوویدا. کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌شـڵێن به لانی که‌م 4 منداڵ و 3 ژن له نێو کوژراوه‌کاندان. هه‌روه‌ها به لانی که‌م 35 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتێـکی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:24 خوله‌كه.