ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی ئه‌مریکی له ژماره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 21 ی مانگی سێ‌دا ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان بڵاوکرده‌وه و تیایدا باس له ده‌یارده‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری له‌وێ کردووه و ڕای چه‌ندین هاوڵاتی کورد و به‌رپـرسی عێراقی وه‌رگرتووه.
که‌مال ڕه‌ئووف ڕه‌حیم سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له سلێمانی یه‌کێـکه له‌وانه‌ی بۆ واشنتن پـۆست قسه‌ی کردووه و هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا سـازداوه.
به‌ڕێز که‌مال ده‌ڵێت گرفته‌که له‌وه‌دایه ئه‌م گه‌نده‌ڵیـیه‌ی ئێسـتا له کوردسـتاندا هه‌یه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له خواره‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌وه بووایه ئه‌وا سه‌ره‌وه زۆر به باشی ده‌یتوانی کۆنتڕۆڵی بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:14 خوله‌كه.