دکتۆر چیا عه‌باس نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ر له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی کورد له ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ درابوون و ناچاربوون جۆرێـک له په‌یوه‌ندی بکه‌ن و مه‌رجه‌کانی ئه‌وان په‌سه‌ند بکه‌ن، به‌ڵام ئێسـتاکه له‌به‌ر کاڵبوونه‌وه‌ی سـنووره‌کان سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێت ئه‌و قسه و هه‌ڵوێست و ئه‌و په‌یمان و گفت و لێـدوانانه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ده‌یکات ده‌بێت زۆر وریاتر و ژیرانه‌تر ئه‌و قسـانه بکات و هه‌ندێـک شت که ئه‌مڕۆ له دونیای سـیاسه‌تدا به‌کاره ئه‌وانش بخاته ناو ئه‌و هاوکێشـانه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه به گشـتی ئه‌وه نابینین ئه‌وان بتوانن ئه‌و هاوکێشه‌یه ڕاست بکه‌نه‌وه و هه‌ر له‌سه‌ر عه‌قڵـیـیه‌ته کۆنه‌که ئه‌ڕۆن به ڕێـگاوه. من پـێموایه وڵاتانی دراوسێ به هه‌مان شـێوازی کۆن له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کورد له باشوری کوردسـتان مامه‌ڵه ده‌که‌ن."
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:46 خوله‌كه.