کاربه‌ده‌سـتانی بانکی جیهانی ده‌ڵێن ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان ئابووری جیهان له سـاڵی 2009 دا و بۆ یه‌که‌م جار له پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه بۆ ئاسـتێـکی خراپ ده‌گات.
له ڕاپـۆرتێـکدا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، بانکی جیهانی هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وان پـێـشبینی ده‌که‌ن بازرگانی جیهانی بۆ نزمترین ئاسـتی دابه‌زێت له ماوه‌ی 80 سـاڵی ڕابردوودا، وه زۆرترین زیانیش به ئابووری وڵاتانی ئاسیا بگات.
سه‌رۆکی بانکی جیهانی ڕۆبه‌رت زۆلیک داوای له سه‌رمایه‌داران کرد کاری نوێ بخولقێنن و هه‌روه‌ها داواشی کرد خه‌ڵـکی خۆیان له کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سـیاسی به دور بگرن.
ڕاپـۆرته‌که ده‌شڵێت قه‌یرانی دارایی جیهان زیانێـکی گه‌وره به وڵاتانی به ڕسـکان‌چوودا ده‌گه‌یه‌نێت و هاوکاتیش وا له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات قه‌رزێـکی زۆر بۆ ڕاگرتنی باری ئابووریـیان بکه‌ن، هه‌روه‌ها که‌مترین بواریش بۆ دانی قه‌رز به وڵاتانی هه‌ژار ده‌بێت.
قه‌یرانه‌که هه‌ندێـک وڵاتی پـێشـکه‌وتووش ناچار ده‌کات ئه‌و بوجه‌یه‌ی بۆ کۆمه‌کی وڵاتانی هه‌ژار و به ڕسـکان‌چوودا ته‌رخانیان کردووه ڕایـبگرن.