ڕێژه‌ی بـێـکاری له ئه‌مریکادا له‌م مانگه‌دا گه‌یشـتۆته 8.1% ، هاوکات کۆی ژماره‌ی ئه‌و کارانه‌ی له ئه‌مریکا له‌ده‌سـتدراون گه‌یشـتۆته 651 هه‌زار کار.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتی ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی کار و پـیشـه‌ی ئه‌مریکایی ئاماژه به‌وه ده‌کات له ماوه‌ی 25 سـاڵدا ڕێژه‌ی بـێـکاری گه‌یشـتۆته به‌رزترین ئاسـتی.
له لایه‌کی تره‌وه وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه و کارداران خۆیان بۆ بیسـتنی هه‌واڵی خراپـتری ئابووری داڕماوی ئه‌مریکایی ئاماده ده‌که‌ن. هاوکات ڕۆژی هه‌ینی بازاڕه‌کانی بۆرسه‌ی وڵاتانی ئاسـیا دابه‌زین له به‌های ئاڵوگۆڕی دراویدا به‌خۆوه بینی.
بـۆرسه‌ی نیکیکی ژاپـۆنی به ڕێژه‌ی له سه‌دا 3.5 هاته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش له 27 ی مانگی ده‌ی سـاڵی پاره‌وه نزمترین ئاسـته دووچاری ئه‌و بۆرسه‌یه ببێت. هه‌روه‌ها بۆرسه‌ی هۆنگ گۆنگ ئه‌ویش به ڕێژه‌ڕی پـتر له سه‌دا 2چووه خواره‌وه. هاوکات به‌هاکانی سه‌هم له شه‌نگهای و سـدنی ئه‌وانیش له کاتی داخسـتنیاندا نزم بوونه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دابه‌زینی به‌هاکانی بـۆرسه و هه‌روه‌ها سه‌هم له بازاڕه‌کانی جیهانیدا به‌هۆی دوێنی فرۆشـتنی سه‌همه‌کانی واڵسـتریت بوو.