وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان ڕایگه‌یاند لێـکۆڵه‌ره‌وان په‌یڕه‌وی پـێشه‌وه‌چوونی گرنگ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پـیاوانه‌ی که ڕۆژی سێشه‌ممه هێرشـیان کردبووه سه‌ر تیمی کریـکێتی سریلانکا له شـاری لاهور.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئیسلام ئابادی پایته‌خت شـا مه‌حمود قوره‌یشی بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که لێـکۆڵه‌ره‌وان زانیاری زۆر باشـیان له‌به‌رده‌سـتدایه، به‌ڵام ناتوانن ورده‌کاری ئه‌و زانیاریـیانه ئاشـکرا بکه‌ن.
له کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـریلانکا به‌ڕێز قوره‌یشی گوتی پاکسـتان یه‌که‌م جاره هه‌موو زانیاریـیه‌کان له‌گه‌ڵ سریلانکادا هاوبه‌ش ده‌کات.
شـایانی باسه له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 8 که‌س کوژران که زۆربه‌یان ئه‌فسه‌ری پـۆلیس بوون و 7 یاریزانی سریلانکی له کۆی 16 که‌س برینداربوون.