ڕۆژی چوارشه‌ممه ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری باڵای ئێران له وتاره‌که‌یدا له به‌رده‌م به‌شـداربووانی گۆنفرانسی پـشـتگیرکردن له فهلهستنیـیهکان سه‌رۆکی ئه‌مریکی باراک ئۆبامای تۆمه‌تبار کرد به پهیڕهویـکردنی هه‌مان ڕێـبازی چه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش سه‌باره‌ت به پـشـتیوانی بێ مه‌رج بۆ ئیسرائیل.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره ئێدوارد یه‌رانیان ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان سـمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌ی کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:36 خوله‌كه.